حه‌وت ساڵ پاش کاره‌ساتی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر
حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌ناه
حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژيکی‌وه‌ک ئه‌مڕۆدا‌واته له ۱۱ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی ۲۰۰۱دا، له‌ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ريکا روداوێک رويدا که لايه‌نه‌کانی ئه‌م روداوه هه‌ر به ته‌نيا داوێنی ئه‌مه‌ريکای نه‌گرته‌وه، به‌ڵکو پانتايی جيهانيشی ته‌نی. ره‌نگه ئه‌و شته‌ی که ئه‌م روداوه‌ی کرد به رووداوێکی جيهانی، به‌ر له‌هه‌ر شتێک بوونی‌ويلايه‌ته يه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ريکا‌وه‌ک گه‌وره‌ترين هێزی ئابووری‌و نيزامی جيهان‌و ئه‌ساسه‌نيش هێز‌و توانای نيزاميی ئه‌و‌وڵاته بێ.
له‌لايه‌کی ديکه‌وه تا کاتی روودانی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌مه‌ريکا‌وه‌ک ناوه‌ندی سوباتی سه‌رمايه‌و دڵی سه‌رمايه ده‌ناسرا‌و به که‌ڵک‌وه‌رگرتن له تێکنۆلۆژيای پێشکه‌توو‌و دوربينه ئه‌لکتريکيه‌کان له ئاسمان‌و زه‌وی‌و له ده‌ريادا له زۆرترين پارێزه‌ر به‌هره‌مه‌ند بووه. به هه‌بوونی ئاوا ئيمکاناتێک، عه‌مه‌لياتی تيرۆريستيی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر له‌م‌وڵاته هێشتا له‌لای بيروڕای گشتيی خه‌ڵکی جيهان ده‌يان پرسياری هيشتۆه‌ته‌وه‌و ئه‌م کرده‌وه تيرۆريستييه‌ی له خه‌رمانه‌يه‌ک له شک‌و تاريکيدا راگرتوه.
۱۱سێپته‌مبه‌ر چۆن روويدا‌و براوه‌ی شه‌ڕ کێيه؟
رۆژی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر سه‌ره‌تا فڕۆکه‌يه‌کی موسافيربه‌ری خۆی به يه‌کێک له بورجه‌کانی رێکخراوی بازرگانيی جيهانی له شاری نیۆیۆرکدا کێشا. ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م روداوه‌يان ديت‌و دواتر له مێديا‌و راگه‌يه‌ندراوه گشتييه‌کاندا گێڕايانه‌وه، له سه‌ره‌تادا‌وايانده‌زانی له‌لايه‌ن فڕۆکه‌وانی ئه‌م فڕۆکه‌وه هه‌ڵه‌يه‌ک رويداوه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی که‌متر له ۱۸ ده‌قيقه‌دا فڕۆکه‌ی دووهه‌ميش خۆی به بورجی دووهه‌مدا دا‌و هه‌ر دووک بورجه‌که له‌نێو ئاگر‌و دووکه‌ڵدا تێک رمان. ئيتر هيچ شک‌و دوو دڵييه‌ک نه‌مايه‌وه که ئه‌مه کرده‌وه‌يه‌کی سازماندراو‌و تيرۆريستييه که له فڕۆکه‌ی موسافيربه‌ری‌وه‌ک گولله‌ی ئينسانی له‌دژی ئامانجه غه‌يره نيزامييه‌کان که‌ڵک‌وه‌رگيراوه. فڕۆکه‌ی سێهه‌م خۆی کێشا به بينای پنتاگۆندا‌و چواره‌م فڕۆکه‌ش که گوايا ئامانجی کۆشکی سپی بووه له مه‌سيری رێگادا پێکرا‌و له‌ناو چوو. ئه‌م کرده‌وه تيرۆريستييه که سه‌دان موسافير‌و هه‌زاران ئينسانی ئاسايی به‌ره‌و کامی مه‌رگ برد، جيهانی راچڵه‌کاند.
به‌پێی ئاماره راگه‌يه‌نراوه‌کان له ۴۰ هه‌زار کارمه‌ندی ئه‌م ناوه‌نده بازرگانييه زياتر له ۳ هه‌زار که‌سيان له خه‌ڵکی ۹۰‌وڵاتی جيهان بوون که له‌م روداوه‌دا گيانی خۆيان له‌ده‌ستدا‌و له‌نێو ئه‌واندا ۲۴۳ مه‌ئموری ئاگر کوژێنه‌وه‌يان تێدا بوو. سه‌رجه‌می کاناڵه ته‌له‌فزیۆنی‌و هه‌واڵنێريه‌کان له سه‌رتاسه‌ری جيهان گوزارشه ته‌سويريه‌کان‌و هه‌واڵی ئه‌م کاره‌ساته‌يان سات به سات بۆ دانيشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی بڵاوده‌کرده‌وه. بۆ خه‌ڵکی ئاسايی ئه‌مه‌ريکا‌و جيهان ئه‌م روداوه کاره‌ساتێکی باوه‌ڕ پێنه‌کراو بوو که به هه‌زاران که‌سی بێتاوانی له‌رێگای ئامانجی دژی ئينسانيدا کرده قوربانی. بۆ کاربه‌ده‌ستانی‌ويلايه‌ته يه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ريکا‌و به‌تايبه‌ت بۆ سياسه‌تداڕێژه‌رانی نيئۆليبڕاڵی کۆشکی سپی به سه‌رۆکايه‌تيی بوش، ئه‌م کاره‌ساته‌وه‌ک نيعمه‌تێکی له ئاسمانه‌وه نازڵبوو‌وابوو تاکو له‌م رێگايه‌وه سياسه‌ته شه‌ڕئه‌نگێزييه‌کانی خۆيان له ژێرناوی شه‌ڕ له‌دژی تيرۆريزم‌و به‌نێوی پشتيوانی له «دێموکراسی»و ته‌نانه‌ت به ته‌عبيری «شه‌ڕی سه‌ليبی» له‌ئاستی جيهاندا راگه‌يه‌نن‌و جيهان به‌ره‌و کاره‌ساتی سامناکی شه‌ڕی ديکه په‌لکێشکه‌ن. له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاقمه شه‌ڕخوازه‌دا، سه‌رکرده‌و رابه‌رانی ئه‌لقاعيده‌و باقی گروپه تيرۆريسته مه‌زهه‌بيه‌کان له‌به‌يکيان بۆ شه‌ڕی مه‌زهه‌بی‌وت‌و لاوانی موسڵمانی زياتريان بۆ ناردن بۆ به‌هه‌شت‌و خۆش رابواردن له‌گه‌ل ۷۰ حۆری‌و جۆگه‌له‌ی شه‌ڕاب، به ريشی تاشراوه‌وه بانگه‌واز کرد. شه‌ڕی دوو به‌ره‌ی تيرۆريست به کرده‌وه ده‌ستی پێکرد‌و هه‌ر کامه‌يان خواوه‌نديان به پشتوپه‌نای خۆيان ده‌زانی. به‌ڵام تا ئێستا زۆرترين قوربانييه‌کانی ئه‌م کرده‌وه دژی ئينسانيانه خه‌ڵکی ئاسايی‌و بێتاوان‌و بێديفاع بوون و له داهاتوشدا هه‌ر ئه‌وان ده‌بن.
براوه‌و سه‌رکه‌وتووی ئه‌م شه‌ڕه ناوه‌نده نيزامی‌و پيشه‌سازييه‌کانی‌ويلايه‌ته يه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ريکا‌و باقی ده‌وڵه‌تانی پشتيوانی هێز‌و گروپه تيرۆريست‌و توندڕه‌وه ئيسلاميه‌کانن. به‌پێی سه‌رچاوه‌يه‌کی باوه‌ڕپێکراوی لێکۆڵينه‌وه‌ی جيهانی به ناوی (Global Issuas.org) هه‌زينه‌ی نيزاميی‌ولايه‌ته يه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ريکا له ساڵی ۲۰۰۸دا ۹/۷۱۱ ميليار دۆلار‌واته ۴۸ ده‌رسه‌دی هه‌موو بودجه‌ی نيزاميی جيهانه. هه‌ر به پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌يه بودجه‌ی نيزامی ژماره‌يه‌ک له زلهێزه‌کانی ديکه‌ی جيهان‌وه‌ک يه‌کێتی ئه‌وروپا که له ۲۷‌وڵات پێکهاتووه ۲۸۹ ميليار دۆلار، واته ۲۰ له سه‌دی بودجه‌ی نيزامی جيهانه، (بودجه‌ی دوو زلهێزی جيهانی ئه‌و يه‌کێتييه‌واته ئينگلستان ۴/۵۵ ميليار دۆلار‌و فه‌ڕانسه ۵۴ ميليار دۆلاره)، چين ۱۲۲ ميليار دۆلار‌واته ۸ له سه‌د، روسيه ۷۰ ميليار دۆلار‌واته ۵ له سه‌د، باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسيا‌و ئوستڕاڵيا سه‌رجه‌م ۱۲۰ ميليار دۆلار، ژاپۆن ۱/۴۱ ميليار دۆلار، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و شاخی ئه‌فريقا پێکه‌وه ۸۲ ميليار دۆلاره. ئاماری ئاماژه پێکراوی سه‌ره‌وه نيشانده‌دات که بودجه‌ی نيزامی ئه‌مه‌ريکا ته‌نيا ۱۳ ميليار دۆلار له هه‌موو ئه‌و زلهێزانه‌و يه‌کێتی ئۆروپا‌و کۆمه‌ڵێک‌وڵاتی گرنگی ئاسيا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و شاخی ئه‌فريقا که‌متره.
بێ هۆ نييه که له بازاڕی بورسه‌ی جيهانيدا به‌شی نيزامی پڕ ره‌ونه‌قه‌و له به‌شی تێکنۆلۆژيادا هه‌موو ساڵێک شايه‌تی نمايشکردنی نۆيترين سيلاحه‌کانی شه‌ڕ بۆ کۆمه‌ڵکوژی‌و کوشتاری ئينسانه‌کانين.
خۆڵقێنه‌رانی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر‌و جيهان پاش ئه‌وکاره‌ساته
جێگای گومان نييه که رووداوی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر کرده‌وه‌يه‌کی تيرۆريستی‌و جينايه‌تکارانه بوو‌و مه‌حکومه. به‌ڵام نابێت له يادمان بچێت که‌سانێک که له رۆژی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی ۲۰۰۱ دا ئه‌م جينايه‌ته‌يان له‌دژی به‌شه‌رييه‌ت خوڵقاند خۆيان ده‌ست په‌روه‌رده‌و سازماندراوی ئه‌مه‌ريکا‌و سازمانی CIA بوون. ئوسامه بنلادن‌و رێکخراوی تيرۆريستی ئه‌لقاعيده‌و باقی گروپه‌کانی سه‌ر به ئه‌وان، که‌سان‌و جه‌رياناتێکی دواکه‌وتوو‌و تا سه‌ر ئێسقان کۆنه‌په‌ره‌ست بوون که ئه‌مه‌ريکا بۆ به‌رامبه‌رکێ کردن له‌گه‌ڵ کۆمۆنيزم‌و ئازاديخوازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێکی هينابوون‌و بۆ شه‌ڕ له‌دژی سۆڤيه‌تی پێشوو‌و به قسه‌ی خۆيان بۆ به‌رگريکردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی «ڤايرۆسی کۆمۆنيزم» له ئه‌فغانستان ره‌وانه‌ی ئه‌و‌وڵاته‌يان کردبوون. کاتێک که له ئه‌فغانستان له‌دژی هێزه‌کانی شووره‌وی پێشوو شه‌ڕيان ده‌کرد‌وه‌ک موجاهدينی رێگای خودا ناويان لێ ده‌بردن. ئاوه‌ڵدوانه‌ی ئه‌وان يانی تاڵيبان، ئه‌ويش به‌ده‌ستی ئه‌مه‌ريکا‌و به هاوکاريی رێکخراوه نهێنييه‌کانی سازمانی سيا‌و پاکستان‌و عه‌ره‌بستانی سعودی‌و به يارمه‌تی‌و پشتيوانی بێ دريغی دۆلاره نه‌وتييه‌کانی عه‌ره‌بستان‌و ئه‌رته‌شی پاکستان پێکهات‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگدا به‌شێکی زۆر له خاکی ئه‌فغانستانی داگير کرد. ئه‌و تاقمه هه‌تا به‌ر له هێرشی ئه‌مه‌ريکا بۆسه‌ر ئه‌فغانستان که پاش ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌نجامدرا، ۹۰ده‌رسه‌دی خاکی ئه‌و‌وڵاته‌يان له ژێر چنگ دابوو. له راستيدا بن لاده‌ن‌و رێکخراوی تيرۆريستی ئه‌لقاعيده و تاڵيبان‌و باقی گروپه بونيادگه‌را ئيسلامی‌و توندڕه‌وه‌کان، چه‌ند ماری ژه‌هراوی بوون که له‌سه‌ر شانه‌کانی دێوه‌زمه‌ی ئيمپرياليزم سه‌ريان ده‌رهێنا‌و له‌ئاستی جيهاندا خوێن‌و مێشکی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ‌و راديکاڵ‌و ئازاديخوازنه‌يان ده‌خوارد. به لێک هه‌ڵوه‌شانی سۆڤيه‌تی پێشوو‌و ئۆردوگای به ناو سۆسياليستی شه‌رق، تايبه‌تمه‌ندی‌و دژايه‌تی گروپه بونيادگه‌را‌و دژی کۆمۆنيسته‌کانی‌وه‌ک ئه‌لقاعيده‌و بنلادن بۆ به‌رامبه‌رکێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌يه کۆتايی پێهات، به‌ڵام رقه‌به‌رايه‌تی‌و دوژمنايه‌تی ئيمپرياليسته‌کان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌نده ناوچه‌يی‌و جيهانييه‌کان نه ته‌نيا کۆتايی پێ نه‌هات به‌ڵکو له شکڵ‌و شێوازێکی نوێدا‌و له ئاستی جيهانيدا هه‌روا له ئارادا مايه‌وه. ئه‌گه‌ر‌ويلايه‌ته يه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ريکا له پێشوودا بۆ داسه‌پاندنی هێژمونی‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر جيهان دا‌و به‌رگريکردن له نفووزی ئۆردوگای شه‌رق‌و‌وڵاتی شوره‌وی، کۆمۆنيزميان کردبۆ بيانوو، پاش لێک هه‌ڵوه‌شانی ئه‌م بلوکه، شه‌ڕ له‌دژی تيرۆريزم‌و ده‌وڵه‌ته ياخيبووه‌کانی کرده بيانوويه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی يه‌ک لايه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر جيهاندا بسه‌پێنێ. له ستراتێژی نيئۆليبڕاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر کۆشکی سپيدا گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد‌و ته‌حه‌مولکردنی يه‌ک يان چه‌ند ره‌قيب له‌ئاستی جيهاندا سه‌ره‌تا ته‌سه‌ور نه‌ده‌کرا. داسه‌پاندنی هێژمۆنی ئه‌مه‌ريکا به‌سه‌ر جيهان‌و باقی‌وڵاتانی به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌و‌وڵاته، سياسه‌تێک بوو که به‌بێ له به‌ر چاو گرتنی ئاکام و زه‌ره‌ر‌و زيانی ئينسانی‌وجيهانييه‌کانی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به قيمه‌تی ئه‌وه‌ش ته‌واو بوايه‌ت که له چه‌که هه‌سته‌ييه‌کان که‌ڵک‌وه‌رگرن، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ريکای تووشی شک‌و دوو دڵی نه‌ده‌کرد. ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ له‌وڵاتانێکی لاوازی‌وه‌ک ئه‌فغانستان‌و دواتر عێراق‌و هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئێران‌وسوريه‌و سودان‌و چه‌ند‌وڵاتێکی ديکه، له‌راستيدا شه‌ڕ بوو بۆ مه‌هار کردنی ره‌قيبه ئه‌سڵييه‌کانی ئه‌مه‌ريکا‌وه‌ک چين‌و روسيا، يه‌کێتی ئه‌وروپاو ژاپۆن له ئاستی جيهانيدا. له‌ناخی ئه‌م ئاڵوگۆڕ‌ورقه‌برايه‌تيه ئه‌مپرياليستيه‌دا، ده‌رهاويشتنی نيهاده ده‌ست‌و پێگره‌کانی نیۆنه‌ته‌وه‌يی به‌تايبه‌ت رێکخراوی نه‌ته‌وه‌يه‌کگرتوکان که دوای شه‌ڕی دووهه‌می جيهانی پێکهات، پيشلکردنی ياسا‌و مه‌وازينه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌و گوێ نه‌دان به بڕياره‌کانی، له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ده‌نگی ئه‌ندامانی شورای ئه‌منييه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌يکگرتووکان، به کرده‌وه زلهێزی‌و سه‌ره‌ڕۆيی ئه‌مه‌ريکای به سه‌ر جيهان‌و ره‌قيبه‌کانيدا فه‌رز ده‌کرد.
راسته ئه‌مه‌ريکا‌وه‌ک زلهێزێکی جيهانی به پاڵپشتی هێزی گه‌وره‌تری نيزامی به ته‌نيا توانا‌و زه‌رفيه‌تی له‌ناو بردنی گۆی زه‌وی بو چه‌ندين جار هه‌يه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ۷ساڵ پاش ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر‌و سه‌ربه‌رزکردنه‌وه‌ی رقيبه جيهانييه‌کانی ئه‌مه‌ريکا، به تايبه‌ت روسيه‌و چين، ته‌نانه‌ت فۆکۆيامای تیۆری دارێژی «کۆتايی مێژوو‌و جيهانی تاک جه‌مسه‌ری» به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌يشتووه که له نه‌زه‌ريه‌که‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه‌و باس له دنيای چه‌ند چه‌مسه‌ری‌و کۆتايی هێژموونی تاقانه‌ی ئه‌مه‌ريکا به سه‌ر جيهاندا‌و له به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی تازه له لايه‌ن سياست داڕێژه‌رانی کۆشکی سپی ده‌کات. په‌لاماری روسيه بۆ سه‌ر گورجستان‌و داگيرکردنی ئه‌و‌وڵاته‌و پاشان دابڕينی دوو ئه‌ياله‌ت‌وه‌ک دوو کۆماری سه‌ر به‌خۆ که به هه‌ردوو ئه‌يالاته‌که‌وه نفوسيان ناگات به دووسه‌د هه‌زار که‌س،وه‌ڵامدانه‌وه به سه‌ره‌ڕۆييه‌کانی ئه‌مه‌ريکا له ئاستی جيهانی به تايبه‌ت سه‌ربه‌خۆکردنی ئه‌م دوايانه‌ی کۆسۆڤۆ بوو.
به روودانی کاره‌ساتی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر‌و هێرشی تيرۆريستی بۆسه‌ر بورجه دوانه‌کانی رێکخراوی بازرگانيی جيهانی، جيهان چووه ناو فازێکی نوێ له شه‌ڕ‌و رقه‌به‌رايه‌تی ئه‌مپرياليسته‌کان‌و گروپه مه‌زهه‌بی‌و دواکه‌وتووه ده‌ست کرده‌کانی ئه‌وان که هۆکاره‌کانی ئه‌و کێشه‌و ململانه‌يه نه‌ک له رۆژی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ردا به‌ڵکوو ساڵيانێکی له مێژتربوو فه‌راهه‌م ببوو. پاش کاره‌ساتی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر، شه‌ڕ، کوشتار، تيرۆر، کرده‌وه‌و عه‌مه‌لياتی خۆکوژی‌و ده‌يان ديارده‌ی نيگه‌تیڤی ديکه له بازاڕی رقه‌به‌رايه‌تی جيهانيدا بوو به کارێکی باو‌و ئاسايی. رۆژانه شاهيدی ده‌يان نموونه له‌م وه‌حشيگه‌ريی‌و کۆشتاری خه‌ڵکی ئاسايی له شوێنی کار‌و ژيانيانين.
ئه‌مڕۆ ۷ ساڵ پاش کاره‌ستی ۱۱ی سێپته‌مبه‌ر‌و روخاندنی ده‌وڵه‌تی تاڵيبان‌و ئه‌لقاعيده له ئه‌فغانستان‌و ۵ ساڵ پاش روخاندنی ده‌وڵه‌تی به‌عس له عێراق له لايه‌ن ئه‌مه‌ريکاوه که به بيانوی شه‌ڕی دژه تيرۆر‌و خاوه‌ندارێتی چه‌کی کۆکوژ ئه‌نجام درا‌و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی هێنانی ئازادی‌و دێموکراسی بۆ ئه‌م‌وڵاتانه‌وبه تايبه‌ت ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درا که هه‌موو کات بۆ ئيمپرياليسته‌کان‌وه‌ک پۆمپی به‌نزينێک‌وابووه، جيهان به گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تايبه‌تی، نه‌ته‌نيا هيچکام له به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مه‌ريکای تێدا جێبه‌جێ نه‌کراون، به‌ڵکوو ناوچه‌که هه‌رچی زياتر به‌ره‌و شه‌ڕ، کۆشتار، ئاواره‌يی، سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌ی تيرۆريزم‌و بونيادگه‌رايی ئيسلامی، بوژانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی عه‌شيره‌يی‌و دواکه‌وتوانه‌و زۆر ديارده‌ی دژی ئينسانی ديکه چووه که به‌رهه‌می شه‌ڕ‌و کۆشتاری ئه‌و دوو لايه‌نه کۆنه‌په‌ره‌سته‌ن. لايه‌نه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه دواکه‌وتوانه ناڕه‌وان‌و شياوی هيچ چه‌شنه پشتيوانی کردنێک نين. ئامانجی تيرۆريسته‌کان‌و بونيادگه‌را مه‌زهه‌بييه‌کان به‌وته‌ی خۆيان خه‌بات له‌دژی کفر‌و ئيلحاد‌و پيکهێنانی کۆمه‌ڵگايه‌کی دينييه که ئه‌فغانستان، سودان، ئێران‌و عه‌ره‌بستان‌و زۆر‌وڵاتی ديکه چه‌ند نمونه‌يه‌ک له‌و کۆمه‌ڵگا دينييه‌ن. ئامانجی ئه‌مريکا‌و هاوپه‌يمانه‌کانی له خه‌بات له‌دژی تيرۆريزم، زاڵبوون به‌سه‌ر جيهاندا‌و ده‌رهاويشتنی ره‌قيبه سه‌ره‌کييه ئيمپرياليستيه‌کانی خۆيان له کێشه ناوچه‌يی‌و جيهانييه‌کان‌و داسه‌پاندنی هێژمونی خۆيان به‌سه‌ر ئه‌واندا‌و تاڵان‌کردنی سه‌رچاوه سروشتيه‌کان، به‌تايبه‌ت مه‌وادی نه‌وت‌و سوته‌مه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و که‌لکَوه‌رگرتن له‌هێزی کاری هه‌رزانی وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه‌و هێنانه ژێر رکێفی بازاڕی گه‌وره‌ی مه‌سره‌فی ئه‌م وڵاتانه‌يه.
هێرشی نيزامی ئه‌مه‌ريکا بۆسه‌ر ئه‌فغانستان‌و عێراق، بواری په‌ره‌سه‌ندنی تيرۆريزمی له‌و‌وڵاته خۆش کرد. تيرۆريزم‌و توندوتيژی کوێرانه‌ی بونيادگه‌رايی ئيسلامی له دايکبووی شه‌ڕ‌وقه‌يران‌و له‌شکرکێشی نيزامی سه‌رمايه‌دارييه. ئه‌م دوو ديارده‌يه دوو رووی دراوێکن‌و کاريگه‌رييان له‌سه‌ر يه‌کتر هه‌يه‌و له يه‌کتر هێز‌و‌وزه وه‌رده‌گرن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی تيرۆريسته‌کان‌و ئيمپرياليسته‌کان، بزووتنه‌وه‌ی ئاشتيخواز‌و عه‌داڵه‌تخواز له‌ئاستی جيهاندا هاته مه‌يدان‌و باڵای هه‌ڵبڕی. به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه لاواز، خاوه‌نی بۆچوون‌و روانگه‌ی جۆراوجۆر به پێکهاته‌ی جياواز‌و دروشم‌و ستراتێژی نارۆشن بوو. خاڵی لاوازی سه‌ره‌کی ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه له پرژ‌وبڵاوی چه‌پ‌و جه‌رياناتی سوسياليست‌و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری‌و عه‌داڵه‌تخواز له‌ئاستی جيهان دايه. ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی به‌شه‌رييه‌ت ده‌توانێت جياواز له ديليه‌تی ده‌ستی تيرۆريسته‌کان بێت.
به‌شه‌رييه‌تی ئاگا‌و ئازاديخواز‌و رێکخراو، ده‌توانێ کۆتايی به‌م بارودۆخه دژی ئينسانييه بێنێ. سوسياليزم‌و حکومه‌تی کرێکاری زياتر له هه‌ر کاتێکی ديکه بوون به پێويستييه‌کی راسته‌قينه‌ی ژيانی ئينسان بۆ رزگاری له به‌ڵا‌و نه‌هامه‌تييه‌کانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمايه‌داری. خه‌بات له دژی تيرۆريزم له هه‌ر شکڵ‌و شێوازێکيدا‌و خه‌بات له‌دژی ئيمپرياليزم‌و پاوانخوازييه‌کانی که تيرۆريزم خۆی له دايکبووی ئه‌وه، ئه‌مڕۆکه بوه‌ته به‌شێکی جيا نه‌کراوه له خه‌بات بۆ سۆسياليزم‌و شۆڕشی کرێکاری.
۱۱سێپته‌مبه‌ری ۲۰۰۸.
ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی هاوولاتی ژماره ۴۵۷ ه‌ا چاپ کراوه
http://www.hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=۲۷۶۴&LinkID=۶۷