هه‌ڵه‌بجه زامێکی ساڕ‌ێژ نه‌کراو له جه‌سته‌ی مرۆڤايه تی *

حه سه ن رحمان په ناه
۲۱ ساڵ له‌وه پێش، له کاتێکدا که کۆمه‌ڵانی سته‌م لێکراوی خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێی هاتنی گوڵ و سه‌وزه‌ڵانی و شنه‌ی بای به‌هاريان ده‌کرد، له کاتێکدا ده‌شتی جوان و سه‌رسه‌وزی شاره‌زوور به‌رگی ره‌نگاوره‌نگی له‌به‌ر کردبوو و ئامێزی پڕ له بۆن و به‌رامه‌ی بۆ نه‌ورۆز و ساڵی تازه کردبووه، له ئاوا رۆژێکدا، رق و قينی ئه‌ژديهای حکومه‌تی به‌عس و ديکتاتۆره خوێن رێژه‌که‌ی بۆ له‌ناوبردنی به‌هار و گوڵ، شادی و خۆشی، مرۆڤ و په‌له‌وه‌ر، ئاسمانی شينی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ هه‌ميشه ژاراوی کرد و گوڵاڵه سووره‌کانی ده‌شتی شاره‌زووری ژاکاند و باڵنده‌کانی له خوێندن لاڵ کرد و گريانی منداڵی ساوای بۆ هه‌ميشه له گه‌رويدا به‌ند کرد.
به‌ڵێ! له ئاوا رۆژێکدا بوو که دوو حکومه‌تی به‌عس عيراق وکؤماری ئيسلامی ئيران له درێژه‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خۆيان‌دا هه‌ڵه‌بجه‌يان کرد به گۆڕه‌پانی ئه‌و شه‌ڕه و زياتر له ۵ هه‌زار ژن و پياو و پير و لاوی ئه‌م ناوچه‌يه‌يان قه‌تڵ و عام به هه‌زاران که‌سی ديکه‌شيان بريندار کرد و به‌و چه‌شنه يه‌کێک له دزێوترين و ره‌شترين لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی پڕ له سه‌رکوت و جه‌نايه‌تی خۆيان تۆمار کرد. کێ بێ وێنه‌ی عومه‌ر خاوه‌ر له بير بکات که بۆ پاراستنی کۆرپه‌که‌ی، خۆی به‌سه‌ريدا داوه؟ کێ بێ وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی له پێش چاو نه‌بێت که له کاتی کايه و گه‌مه به چرکه‌يه‌ک کۆتايی به دنيای منداڵيی دێت و سه‌راپای ته‌رمی بێ گيانی پرسياری بۆچی، بۆچی، بۆچی، لێ ده‌بارێ، له پێش چاو ون بێت؟
دۆا رۆژه‌کانی مانگی ره‌شه‌مه و نزيک بوونه‌وی به‌هاری ۸۸ بوو. شه‌ڕی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراق ۸ ساڵی ره‌به‌ق درێژه‌ی کێشابوو. به سه‌دان هه‌زار مرۆڤ له‌م شه‌ڕه بێ ئاکام و کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌دا کوژراو بريندار و ملیۆنها که‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون. ده‌سه‌ڵاتدارانی شه‌ڕخواز له به‌غدا و تاران خوێن تێری نه‌کردبوون. ئه‌ژديهای شه‌ڕ هه‌روا له به‌ره‌کانی کاولکاری و ماڵوێرانيدا جه‌سته‌ی ئينسانه‌کانی هه‌ڵده‌لووشی. ناڕه‌زايه‌تی ده‌رهه‌ق به‌و شه‌ڕه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌کی رۆژ به رۆژ په‌ره‌ی ده‌ستاندن. هه‌وڵه‌کان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌يی و ديپلۆماتيکدا بۆ کۆتايی شه‌ڕ چڕتر ببونه‌وه. ماندوويه‌تی به جه‌سته‌ی زامداری سه‌ربازانی شه‌که‌ت له شه‌ڕ له هه‌ردوو لا رۆژ به رۆژ زياتر په‌ره‌ی ده‌ستاند. ناسیۆناڵيزمی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی عه‌ره‌ب و فارس به پاڵپشتی ئايينی سوننه و شيعه شاخيان له شاخی يه‌ک ئاڵاندبوو و شکست و سه‌ر که‌وتنی هه‌رکامه‌يان له به‌ره‌کانی شه‌ڕ، ئه‌وی ديکه‌ی هار و دڕنده‌تر ده‌کرد و تاوان و جه‌نايه‌تی گه‌وره‌تريان ئه‌نجام ده‌دا. هه‌ر چه‌ند به کرده‌وه له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا بۆن به‌ست دروست ببوو، به‌ڵام تاوانبارانی شه‌ڕ حازر به کۆتايی هێنان به کوشتاری ئينسانه‌کان نه‌بوون. نه خومه‌ينی و دار و ده‌سته‌که‌ی توانی به وته‌ی خۆيان "رێگای قودس له که‌ربه‌لاوه ببڕن" و نه ديکتاتۆره‌که‌ی به‌غدايش ده‌يتوانی، سه‌رکه‌وتنی "عه‌ره‌ب به سه‌ر فارس‌دا" جێژن بگرێت.
هێزه ئه‌مپرياليسته‌کان که به کرده‌وه و بۆ فرۆشتنی چه‌ک و چۆل و به‌ره‌و پێش بردنی هێژمۆنی پاوانخوازانه‌ی خۆيان به سه‌ر ناوچه‌که‌دا، ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌يان خۆش ده‌کرد، ئه‌وانيش به کرده‌وه تووشی نائومێدی و بێ هيوايی هاتبوون. "پان ئيسلاميزم"ی خومه‌ينييان کۆنتڕۆڵ و له "پان عه‌ره‌بيزم"ی سه‌دام ده‌ترساند. هه‌ست به کۆتايی شه‌ڕ ده‌کرا، به‌ڵام هه‌ر دوو هه‌وڵيان ده‌دا که له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتنی زياتر به ده‌ست بێنن تا له سه‌ر مێزی وتووێژ ئيمتيازی زۆرتر وه‌ر بگرن. سه‌رکه‌وتن به بێ کوشتار و خوێن رێژی زۆرتر به ده‌ست نه‌ده‌هات.
کۆماری ئيسلامی که هه‌ر له رۆژه‌کانی پاش هاتنه سه‌ر کاری، له خه‌ڵکی کوردستان تووڕه و دل پڕ له قين بوو، زۆری پێ خۆش بوو که ئاگری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق له به‌ره‌کانی کوردستان گه‌رم راگرێت، به‌ڵام به هۆی خه‌بات و مه‌قاومه‌تی جه‌ماوه‌ر و هێزی پێشمه‌رگه‌وه زۆرجار ناکام مابوه‌وه. حيزبی به‌عس و ديکتاتۆره جه‌لاده‌که‌يشی که دژايه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی سته‌م لێکراوی کوردستان به‌شێک له ناسنامه‌يان بوو و تا پێش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به ده‌يان تاوان و کاره‌ساتی ديکه‌ی دژی مرۆڤايه‌تيان به‌رانبه‌ر به‌م خه‌ڵکه ئه‌نجامدا بوو، له‌وانه به ده‌يان نموونه قه‌تڵی عامی شار و گونده‌کانی کوردستان، ئيعدام و تيرۆری رۆژانه له شار و شارۆچکه‌کان، به کرده‌وه ده‌رهێنانی قه‌رارداده شووم و به‌د ناوه‌که‌ی ئه‌لجه‌زاير که له به‌ينی شای ئێران و سه‌دام حوسێن دا مۆر کرابوو، وێران کردنی چوار هه‌زار گوند و شارۆچکه و خۆئاماده کردن بۆ پڕۆژه‌ی به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌که‌ی ئه‌نفال که زياتر له ۱۸۰ هه‌زار ئينسانی بێ تاوانيان تێدا بێ سه‌ر و شوێن کرد، نموونه‌گه‌لێک له هه‌وڵی سازمان دراو و به‌رنامه بۆ داڕێژراوی ده‌وڵه‌تی به‌عس بۆ ژينۆسايدی خه‌ڵکی کوردستان، له‌م وڵاته بوو. هه‌ڵه‌بجه يه‌که‌م تاوان و کۆتايی باقی تاوانه‌کانی حيزبی به‌عس و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان نه‌بوو، به‌ڵکوو ئاڵقه‌يه‌ک له‌و زنجيره تاوانانه بوو که ۵ هه‌زار ئينسانی بێ تاوانی له چه‌ند چرکه ساتدا تێدا ژه‌هر خوارد و به هه‌زارانی ديکه‌يش تێدا زامداری چاره‌هه‌ڵنه‌گر کرد.
په‌لاماری ئه‌رته‌ش و سپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به هێزی زۆر و زه‌به‌ند و شکستی ئه‌رته‌شی عێراق له به‌رانبه‌ر وه‌ها په‌لامارێکدا و داگير کردنی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ور و به‌ری له لايه‌ن ئێران، بيانووی دايه ده‌ست سه‌رانی تاوانباری حيزب و ده‌وڵه‌تی به‌عس تا له‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قيدا تۆڵه‌ی شکست و ناکامی خۆيان له خه‌ڵکی ئازار چێشتووی هه‌ڵه‌بجه بکه‌نه‌وه. رۆژی ۱۶‌ی مانگی مارسی ۱۹۸۸ فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌رته‌شی عێراق بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ژه‌هراوييان له فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک و شوێنه‌کانی ديکه هه‌ڵگرت و به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه فڕين. فڕۆکه‌کانی مه‌رگ له ده‌شتی سه‌رسه‌وزی شاره‌زوور نزيک بوونه‌وه و شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌ور و به‌ريان به ئاگر و بۆمب و ژه‌هر داپڵۆسی. له چه‌ند چرکه‌ساتدا شارێک خاپوور بوو. ۵ هه‌زار ئينسانی بێ تاوان به تاک و به کۆمه‌ڵ بوون به قوربانی دوو تاقمی نه‌خۆشی رۆحی و ساديسم و جنوونی ده‌سه‌ڵات له تاران و به‌غدا. هه‌زاران جه‌نازه که‌وت به سه‌ر يه‌کدا و ويژدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵ به سه‌ر دنيادا به‌وپه‌ری بێ ته‌فاوه‌تی و بێ ئه‌خلاقييه‌وه چاويان له‌م تراژديا ئينسانييه نوقاند.
به‌م شێوه‌يه ئه‌ژديهای خؤێنمژی به‌عس به بۆمباران کردن و رژاندنی ژه‌هری ئينسان کوژ، هه‌زاران ئينسانی سته‌ملێکراوی له ژيان بێ به‌هره کرد و مۆری جينايه‌ت و دڕه‌نديی به له‌ش و جه‌سته‌ی هه‌زاران ئينسانی ئازار چێشتووی ديکه‌وه به‌جێ هێشت. هه‌زاران دايک و باوکيان جه‌رگ سوتاو کرد و گه‌رمی خۆشه‌ويستی و ئه‌وينداری ئه‌وانيان له هه‌زاران منداڵ زه‌وت کرد.
به‌ڵام ئه‌وانه کێ بوون که ئه‌م ئينسان کوژانه‌يان به چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ ته‌يار کرد، هانيان دان و تاوانه‌کانيان شاردنه‌وه و وشه‌يه‌کيشيان له‌م باره‌يه‌وه نه‌ده‌درکاند؟ کێ بوون ئه‌وانه‌ی که له‌م رۆژانه‌دا دێموکراسييه درۆيينه‌که‌يان ره‌نگی نه‌مابوو و دا‌موده‌زگای ته‌بليغاتی و هه‌واڵنێرييه‌کانيان له ئاست ئه‌م تاوانه گه‌وره کپ و بێده‌نگ بوون؟ دۆناڵد رامسفێڵد وه‌زيری به‌رگری پێشووی ئه‌مريکا، که له شه‌ڕی داگير کردنی عێراقدا زؤری پێی خۆش بوو وه‌ک نه‌جاتده‌ری عێراق له چنگ سه‌دام بناسرێت و له کاتی رووداوی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک نوێنه‌ری شه‌ريکه نه‌وتييه‌کانی ئه‌مريکا له به‌غدا بۆ به‌ستنی قه‌راردادی نه‌وتی هه‌رزان هاتبوو، بۆنی نه‌وت وه‌ها سه‌رمه‌ستی کردبوو که بۆنی خوێنی ٥ هه‌زار مرۆڤی بێ تاوانی هه‌له‌بجه و گازی ژه‌هراوی رژاو به‌سه‌ر ناوچه‌ی شاره‌زوريدا هه‌ست پێ نه‌کرد و له گه‌ڵ باقی ده‌سه‌ڵاتدارانی ديکه بێدنگيان راگه‌ياند. وڵاتانی ديکه‌ی ئه‌وروپا و سۆڤيه‌تی ئه‌وکات به پڕ چه‌ک کردنی سه‌دام حسێن و خومه‌ينی، به کرده‌وه بوون به هۆکاری درێژه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق و تاوانباری کوشتن و بريندار بوونی ملیۆنێک ئينسان له‌و شه‌ڕه و به تايبه‌ت ۵ هه‌زار قوربانی هه‌ڵه‌بجه. ئه‌مڕۆ ئيتر هه‌ڵه‌بجه شارێکی بێ ناونيشان نييه، به‌ڵکوو ناوێکی ناسراوه که به‌داخه‌وه به هۆی ۵ هه‌زار قۆربانيه‌که‌يه‌وه ده‌ناسرێته‌وه.
بۆمبارانی شيميايی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌و شاره‌ی له گه‌ڵ ناوی شاره‌کانی ناکازاکی و هيرۆشيما که به بۆمبی ئه‌تۆمی ئه‌مريکا له پاش شه‌ڕی دووهه‌می جيهانی خاپوور کران، برده نێو مێژووی تاوان و جينايه‌ته‌کانی سيسته‌می دژی به‌شه‌ری سه‌رمايه‌داری.
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا پاش ۲۱ ساڵ يادی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی هه‌ڵه‌بجه رێز لێ ده‌گرين و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و ۵ هه‌زار مرۆڤه بێ تاوانه داده‌نه‌وێنين، که ته‌بليغاتێکی درۆيينه و بێ شه‌رمانه له لايه‌ن کۆماری ئيسلامييه‌وه وه‌ک نه‌جات ده‌ری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له کاتی بۆمبارانی شيمايی ئه‌م ناوچه‌يه له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا به به‌رده‌وامی ده‌رخواردی جه‌ماوه‌ر دراوه و ده‌درێت. حه‌ق وايه هه‌موو ئينسانێکی ئازاديخواز و بێزار له سته‌م و کوشتار ئه‌و راستييه بزانێت که کۆماری ئيسلامی ئێران نه‌ک نه‌جاتده‌ری خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوون، به‌ڵکوو يه‌کێک له تاوانبارانی سه‌ره‌کی ئه‌و تراژدييه ئينسانييه بوو که له‌و ناوچه‌يه روويدا. ده‌ستی کۆماری ئيسلاميش وه‌ک ده‌ستی کاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت و حيزبی فاشيستی به‌عس به خوێنی ئه‌و منداڵه سووره که ده‌يويست بژی و نه‌مرێ، به خوێنی ئه‌و باوکه سووره که هه‌وڵی دا به جه‌سته‌ی خۆی کۆرپه ساواکه‌ی له ئامێز بگرێ و بيپارێزێ، به خوێنی ئه‌و لاوه سووره که پێش له مردنی گوێی له ئاخرين ترپه‌ی دڵی خۆشه‌ويسته‌که‌ی بوو، به خوێنی ئه‌و دايکه سووره که رێگای نه‌جاتی کۆرپه‌که‌ی له گازی ژه‌هراوی به پێدانی شيری مه‌مکه‌کانی ده‌زانی و له يه‌ک وشه‌دا، ده‌ستی ئه‌م تاوانبارانه به خوێنی هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی ئێران و ناوچه‌که سووره.
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له هه‌مان کاتدا بۆ کۆمه‌ڵه (رێکخراوی کوردستنی حيزبی کۆمۆنيستی ئێران)يش رووداوێکی دڵته‌زێن و گورچکبڕ بوو. له‌و رووداوه‌دا ۷۲ کادر و پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ری ماندوويی نه‌ناسی ناو ريزه‌کانی کۆمه‌ڵه و حيزبی کۆمۆنيستی ئێران له گوردانی شوان، که‌وتنه ناو مه‌يدانی شه‌ڕ و خوێنيان تێکه‌ڵ به خوێنی ۵ هه‌زار مرۆڤی بێ تاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بوو. لێره‌دا پێويسته ئه‌م راستييه دووپات که‌ينه‌وه که به درێژايی شه‌ڕی ئێران و عێراق هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه هه‌وڵی ده‌دا که خۆی له به‌ره‌کانی ئه‌م شه‌ڕه کۆنه په‌ره‌ستانه‌يه بپارێزێ. هه‌وڵی ده‌دا سه‌ر به‌خۆيی خۆی له‌م کێشه‌يه‌دا رابگرێ و نه‌هێڵێ به هيچ له‌ونێک و هيچ لايه‌نێک که‌ڵک له چالاکی و له هه‌ڵسووڕانی له ماوه‌ی ۸ ساڵ شه‌ڕی ئێران و عێراقدا وه‌ربگرێت.
به درێژای ئه‌و ساڵانه کۆمه‌ڵه هاوبه‌شی ژيان و هاوبه‌شی خه‌بات و تێکۆشانی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کوردستانی عێراق بووه و له ره‌نج و ئاواره‌يی و ده‌ربه‌ده‌رييه‌کانياندا شه‌ريک بوو و هه‌وڵی ده‌دا چی له توانايدا هه‌يه له ئازاره‌کانيان که‌م بکاته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ميشه به قيمه‌تێکی گرانيش بۆی ته‌واو ده‌بوو. به‌ڵام کۆمه‌ڵه له په‌یڕه‌و کردنی ئه‌م سياسه‌ته‌ی خۆي‌دا هه‌رگيز کوڵی نه‌ده‌دا و سه‌ربه‌رزی پاراستنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندييه‌کانی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی له دوو به‌شی کوردستان له مێژووی خۆي‌دا تۆمار کرد. يه‌که‌م شه‌هيدی کۆمه‌ڵه کاک خانه‌ی موعينی له ۳۱‌ی جۆزه‌ردانی ۷۹ی زايينی له ناو ريزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی يه‌کێتی نيشتمانی له نزيک ماوه‌ت شه هيد بوو ، تۆپبارانی باره‌گاکانی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه له نزيک ئاوايی مالومه و گيان له‌ده‌ست دانی چه‌ند کادێر و پێشمه‌رگه، بوردومانی شيميايی مه‌قه‌ڕه‌کانی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه له دۆلی بۆتی و گيان به‌خت کردنی ٢٤ کادێر و پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه و حيزبی کۆمۆنيستی ئێران به تاوانی هاوکاری پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی کوردستانی عێراق له لايه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌عسه‌وه و هه‌روه‌ها گيانبه‌خت کردنی ٧٢ قاره‌مانی گوردانی شوان له نزيک هه‌له‌بجه و چۆمی سيروان، ئه‌دای سه‌هم و به‌شداری کۆمه‌ڵه له شۆڕشی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کوردستانی عێراقه.
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا يادی قوربانيانی کيميابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه و گوردانی شوانی کۆمه‌له، رێز لێ ده‌گرين، که ده‌وڵه‌تی زاڵم و فاشيستی به‌عس له ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه، به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا ويست و ئاواته‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌يش به‌دی نه‌هاتوون.
هه‌روه‌ها له کاتێکدا يادی هه‌ڵه‌بجه رێز لێ ده‌گرين که حکومه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئيسلامی ئێران وه‌ک لايه‌نێکی ئه‌و تاوانه، هێشتا له ده‌سه‌ڵات دايه و ئێران هه‌روا قه‌تڵگه‌ی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌کانه. به‌ڵام کۆمه‌ڵگای ئێران له هه‌موو کات زياتر له‌ناخه‌وه ده‌کوڵێت و خۆ رێکخستن بۆ خه‌باتی لێبڕاوانه دژ به کۆماری ئيسلامی له لايه‌ن کريکاران، ژنان، روناکبيران و سه‌رجه‌م جه‌ماوری وه‌گيان هاتوو، به به‌رينی ئێران له ئارادايه و هيوادارين مژده‌ی نه‌مانی ئه‌م رژيمه ديکتاتوره‌ش له ئاکامی وه‌ها خه‌باتێکدا جێژن بگرين.
*ئه م بابه ته له ژماری ۵۰۷ ی رؤژنامه ی هاولاتی به ريکه وتی ۱۵/۳/۲۰۰۹ بلاوکراوه ته وه