کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ; قه‌يرانی گشتگر و گرفتی به‌رهه‌ڵستکارانی ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌يه!
قه‌ره‌نی قادری
قه‌ره‌نی قادری ۲۰۰۷-۰۴-۰۴
له حه‌وتووی ڕابردوودا، پلێنۆمی کۆميته‌ی ناوه‌نديی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران (ک ش ز ک ئێران) کۆتايی پێهات، به‌ڵام تا ئێستا به ڕه‌سمی شتێک سه‌باره‌ت به‌م پلێنۆمه له لايه‌ن ئه‌م ڕێکخراوه‌يه‌وه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگوباسه ناڕه‌سمييانه‌ی، که به‌هۆی دۆستانی ناو (ک ش ز ک ئێران) به کوردستان‌پرێس گه‌ييشتوون، به‌شێک له باس و خواسه‌کان، ديسانيش کێشه و پرسی به‌رهه‌ڵستکارانی ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌يه بووه. دياره له پلێنۆمدا به گه‌ڵاڵه‌يه‌کی ئه‌وتۆ نه‌گه‌ييشتوون، به‌ڵام وێده‌چێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا، گه‌رای خاوی به‌رهه‌ڵستکاران، خۆيا بێت.
درێژه‌ی "نامه‌په‌راکه‌نی"يه‌کانی ناو (ک ش ز ک ئێران)
يه‌کێک له تايبه‌تمه‌ندييه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی (ک ش ز ک ئێران) "نامه‌په‌راکه‌نی"، کۆڕوکۆبونه‌وه و ئيمزا کۆکردنه‌وه‌يه.
له کۆبوونه‌وه‌ی پاڵتاکی (۱۱ی مارسی ۲۰۰۷)دا، که بۆ سکرتێری گشتيی (ک ش ز ک ئێران) به‌ڕێوه‌چوو، له‌وێشدا به‌شێک له قسه‌کانی سکرتێری ئه‌م ڕێکخراوه‌يه، باس له "کارشکێنی" و "کارنه‌کردنی" هه‌ندێک له کادر و ئه‌ندامانی (ک ش ز ک ئێران) بووه.
ئاشکرايه که ديارده‌ی "نامه‌په‌راکه‌نی"، کۆڕوکۆبونه‌وه، ئێمزاکۆکردنه‌وه و "تاوانبارکردنی به‌رهه‌ڵستکاران" شتێکی تازه نييه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، که پڕۆژه‌ی ساخکردنه‌وه‌ی (ک ش ز ک ئێران) پاش شه‌ش حه‌وت ساڵ، تا ئێستاش هه‌ر خه‌ريکی داره‌داره و هێڵی خۆی نه‌دۆزيوه‌ته‌وه، ده‌بێت ئاسايی بێت!
دوايين ئاڵوگۆڕی ئه‌م "نامه‌په‌راکه‌نی" و "هێڵی سوور" بۆ يه‌کتر دياری کردنه، که‌ڵه‌وکێشی له نێوان به‌شێک له کادره‌کانی ده‌ره‌وه و ده‌فته‌ری سياسيی (ک ش ز ک ئێران)ه که هه‌روا درێژه‌ی هه‌يه.
گه‌رچی ئه‌م "نامه‌په‌راکه‌نی"يانه باس له گرفت و کێشه‌ی جددی ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌يه ده‌که‌ن و رووخساری قه‌يرانێکی هه‌مه‌لايه‌نه له ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌يه‌دا نيشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له درێژخايه‌ندا، ده‌توانێت به زه‌ره‌ری به‌رهه‌ڵستکاران بشکێته‌وه و ده‌رفه‌تيان پێ نه‌دات که له بواری ڕێکخراوه‌يی و فکرييه‌وه خۆ گه‌ڵاڵه بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه، گه‌ر بێت‌و ئه‌م دۆخه درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه گه‌لێک به‌هێزه، که مه‌يدانبه‌ده‌ر بکرێن!
دوايين "نامه‌په‌راکه‌نی"تر، وڵامی ده‌فته‌ری سياسيی (ک ش ز ک ئێران) بۆ کۆميته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکانديناڤييه، که جارێکی تر باس له‌وه ده‌کات، گڕی ئاگری قه‌يرانی ناو (ک ش ز ک ئێران) تا دێت گه‌رمتر ده‌بێته‌وه.
ده‌فته‌ری سياسيی (ک ش ز ک ئێران) له وڵامی "سکاڵا"، "ڕه‌خنه"، "درێژه‌دان به ڕه‌وتی چاکسازی و ساغکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه" و "گازنده‌ی" مه‌ڵبه‌ندی سکانديناڤی له سه‌رکردايه‌تی ئه‌م ڕێکخراوه‌يه، له نامه‌يه‌کی (۴) لاپه‌ڕه‌ييدا ئاوا ده‌ست پێده‌کات: "نامه‌يه‌کی ئێوه که تاريخی ۱۶‌ی مارسی پێوه‌يه و ڕۆژی ۲۲‌ی مارس به‌ڕێتان کردبوو، به‌ده‌ستمان گه‌يشت. ئه‌و نامه‌يه هه‌نگاوێکی ديکه‌يه که ئێوه له پێناو قووڵ کردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کايه‌تی له نێو کۆمه‌ڵه‌دا هه‌ڵتان گرتووه و پڕه له بوختان و ناراستی و ئاژيتاسیۆنی نه‌يارانه. وه‌ڵام دانه‌وه‌ی يه‌که يه‌که‌ی بوختان و جه‌وسازييه‌کانتان به پێويست نازانين و ئه‌ندامان بۆ خۆيان ده‌توانن باشتر قه‌زاوه‌ت بکه‌ن."
نامه‌که‌ی ده‌فته‌ری سياسيی (ک ش ز ک ئێران) هه‌ر له سه‌ره‌تادا به هه‌ڕه‌شه و لاتاو، بينای به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ يارانی دوێنێ و به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌مڕۆی خۆی داده‌مه‌زرێنێت.
له به‌شێکی تری نامه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌وه، که گۆيا ئه‌ندامانی کۆميته‌ی سکانديناڤی "نه‌يانتوانيوه که‌ڵک له ميکانيزمه حيزبييه‌کان وه‌رگرن و قسه‌ی خۆيان بکه‌ن" ده‌فته‌ری سياسيی (ک ش ز ک ئێران) ده‌نووسێت: "ئه‌مه سه‌داقه‌ت نييه که له کاتی جه‌له‌ساتی ڕه‌سميدا که زۆر که‌س قسه‌ی خۆی ده‌کات ئێوه بێده‌نگ بن، به‌ڵام دوايه هاواری ديالۆگ‌ڕۆ بکه‌ن. که‌سێک قسه‌ی هه‌بێ و نيازی پاکيشی هه‌بێ کاری وا ناکا. وا دياره ئێوه هيچ کاميتان نييه."
له کۆتايی نامه‌که‌دا، ده‌فته‌ری سياسيی (ک ش ز ک ئێران) بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌يرانه گشتگره که تووشی بووه، باس له "انسجام و يه‌کڕيزی" ده‌کات و ده‌ڵێت: "وا باشه ئێوه ئه‌وه ببيستن که سياسه‌تی پته‌و کردنی انسجام و يه‌کڕيزی له کۆمه‌ڵه‌دا سياسه‌تێکی لێبڕاوانه و بێ گه‌ڕانه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای لێکدانه‌وه‌يه‌کی قووڵی سياسی و تێگه‌يشتنی ئه‌رکه مێژووييه‌کانی کۆمه‌ڵه ڕه‌چاو کراوه." دياره له نامه‌که‌دا باس له‌وه نه‌کراوه که مه‌به‌ست له انسجام و يه‌کڕيزی ده‌بێ چی بێت، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی که له ناو کۆمه‌ڵه‌وه ده‌گه‌ن، باس له‌وه کراوه که هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سياسيی (ک ش ز ک ئێران) وه‌کوو نموونه باسيان له انسجامی "ڕێکخراوی مجاهدين" و "په که که" کردووه، که ده‌بێ ئه‌م دوو ڕێکخراوه توتاليتار، داخراو و ستوونييه، نموونه‌ی داهاتوو بۆ "انسجام"ی (ک ش ز ک ئێران) بن!
له سه‌رجه‌می نامه (۴) لاپه‌ڕه‌يييه‌که‌دا، که له ڕێکه‌وتی (۲۹ی مارسی ۲۰۰۷) نووسراوه، کۆمه‌ڵێک زاراوه‌گه‌لی وه‌کوو "ئيديعای ناراست، چه‌واشه و هيچی تر، بوختان، به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه ئێوه ئه‌و هه‌موو نه‌فره‌ت و قين له دڵييه له کوێوه دێنن، خه‌نجه‌ری ژه‌هراويتان لێده‌رکێشاون" و هی تر هاتوون. ئه‌م مه‌نتق و زمانه‌ی که ده‌فته‌ری سياسيی (ک ش ز ک ئێران) به دژی به‌رهه‌ڵستکارانی خۆی به‌کاری دێنێت و به کاری هێناوه، زمانی ديالۆگ، ڕوونکردنه‌وه و دۆزينه‌وه‌ی ڕێگا چاره بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرس، کێشه و قه‌يرانی ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌يه نييه، به‌ڵکوو په‌يامی ئه‌م زمانه، باس له پاکتاوکردن، ترساندن و مه‌يدانبه‌ده‌رکردنی به‌شێک له کادر و ئه‌ندامانی به‌رهه‌ڵستکار ده‌کات، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌يه‌کيشه بۆ ئه‌وانه‌ی که بيانهه‌وێت ڕۆژێک له ڕۆژان بير له‌وه بکه‌نه‌وه که شوێن پێی به‌رهه‌ڵستکارانی ناو (ک ش ز ک ئێران) بکه‌و‌ن. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدايه که (ک ش ز ک ئێران) خۆی بۆ کۆنگره ئاماده ده‌کات، که هه‌ر ئێستا به‌ڕێوه‌يه.
له به‌رهه‌ڵستکارييه‌وه به‌ره‌و "که‌مايه‌تی"
تايبه‌تمه‌ندييه‌کی تری ناو (ک ش ز ک ئێران) خۆ ڕێکنه‌خستن و ناگه‌ڵاڵه بوونی ڕێکخراوه‌يی و فکری به‌رهه‌ڵستکارانی ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌يه‌يه. به‌ڵام به پێچه‌وانه جارێ تووشی "نامه‌په‌راکه‌نی" بووه. تا ئێستا به‌رهه‌ڵستکارانی ناو (ک ش ز ک ئێران) هيچ چه‌شنه گه‌ڵاڵه‌يه‌کيان بۆ خۆ ڕێکخستن له بواری ڕێکخراوه‌يی و فکرييه‌وه نييه. گرينگيی و خێرايی ئه‌م ئه‌رکه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌دۆزێته‌وه که تا چه‌ند مانگی تر (ک ش ز ک ئێران) کۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
به‌شداربوون له کۆنگره‌ی داهاتوودا، به‌بێ بوونی گه‌ڵاڵه‌يه‌کی ڕێکخراوه‌يی و فکری، بێ‌شک شکست بۆ به‌رهه‌ڵستکاران تۆمار ده‌کات. بوونی پڕۆژه‌يه‌کی ڕێکخراوه‌يی و فکری ده‌توانێت کۆتايی به په‌رشووبڵاويی به‌رهه‌ڵستکاران بێنێت و فۆرم و "که‌مايه‌تی" به‌وان بدات، که له پێڕه‌وی نێوخۆی (ک ش ز ک ئێران)دا ئاماژه‌ی پێکراوه.
دياره له پێڕه‌وی لێنينی (سانتراليزمی ديموکراتيک) ئه‌م ڕێکخراوه‌يه‌دا، تا ڕاده‌يه‌ک ده‌رفه‌ت به بوونی بيری جياواز دراوه، به‌ڵام هاوکاتيش "پابه‌ندبوونی که‌مايه‌تی به په‌یڕه‌وکردنی ياسا ڕێکخراوه‌يييه‌کان"يش ده‌ست نيشان کراوه. له پێڕه‌وی نێوخۆی (ک ش ز ک ئێران)دا سه‌باره‌ت به مافی "که‌مايه‌تی" هاتووه: "پارێزراو بوونی مافی که‌مايه‌تی له زه‌مينه‌ی ڕاده‌ربڕين دا له بابه‌ت مه‌سه‌له سياسی و عه‌قيده‌يييه‌کان، له‌وانه له ئۆرگانی ڕاگه‌ياندا.....!
"ڕاگه‌ياندنی" که‌مايه‌تی يان "ده‌ستڕاگرتن" له هه‌لومه‌رجی قه‌يراناوی ئه‌م ڕێکخراوه‌يه‌دا، دوو واتای گرينگن، که هه‌ر ئێستا کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، له‌گه‌ڵيا ده‌سته‌ويه‌خه‌يه. له دۆخێکی وا دا و بۆ ده‌ربازبوون له قه‌يران، ڕێبه‌رانی ئازا، بوێر و کات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ری گه‌ره‌که!
ستۆکهۆڵـم ۲۰۰۷-۰۴-۰۴